بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەباری، لە دەستگیر کردنەوەی 65 کەس لە زیندانیە هەڵاتووەکانی زیندانی سەقز هەواڵی دا و وتی: لە حاڵێکدا کە ٩ زیندانی هێشتا نەدۆزراونەتەوە کە هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنەوەیان درێژەی هەیە.
ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە سزای مەستەفا سەلیمی یەکێک لە زیندانییە هەڵاتووەکان لە زیندانی سەقز کە سەرلەبەیانی دوێنێ بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: سزای ئیعدامی ناوبراو لە ساڵی 83 لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز دەرکرا و دیوانی باڵای ئێران لە ڕێکەوتی 16 ی ڕەشەممەی 83 پشت ڕاست کرایەوە.
جەباری هاوپەیوەند بە سزای ئەو زیندانییە، زیادی کرد: سزای ناوبراو دزی چەکداری، ئاژاوە، دروست کردنی ترس لە چەندین گوندی سەقز، ئازاری خەڵک و کوشتنی دوو ئەندامی فەرماندەیی پۆلیسی سەقز بووە.
ناوبراو وتیشی: ئەو زیندانییە یەکێک لە دارێژەرە سەرەکییەکانی هەڵاتن لە زیندانی سەقز بوو بە هاوکاری خەڵکی سەقز و بانە دەستبەسەر کرا.
...........
340